AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٠ ٠٩:٣٧

دوای یەکێتی ؛

کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر ڕەتدەکەینەوە

کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر ڕەتدەکەینەوە

مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی لە پارێزگای هەولێر ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، لە بازنەی چواری هەولێر كاندیدەكەمان زیاتر لە 13 هەزار دەنگی هێناوە.

مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی لە پارێزگای هەولێر ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، لە بازنەی چواری هەولێر كاندیدەكەمان زیاتر لە 13 هەزار دەنگی هێناوە.


لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە هەولێر، كە پەیامنێری شارپرێس ئامادەی بوو، مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی دادگەری كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لەڕێگەی بریكارەكانیانەوە دەستیان كەوتووە، ڕێژەی دەنگەكانی كۆمەڵی دادگەری لە بازنەی چوار زیاترە لە 13 هەزار دەنگ، لە كاتێكدا ئەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە كەمترە لە 11 هەزار دەنگ.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە ڕۆژی دەنگداندا ئەو دەنگدەرانەی سیمایەكی ئیسلامیان پێوەدیاربووە كاتێك پەنجەمۆری نەیخوێندووەتەوە ڕێگەیان پێنەداون دەنگ بدەن، لەكاتێكدا دەبێت هەر 10 پەنجەكەی وەربگیرێت و كارتی لێوەربگیرێت و بە پێی ڕێنماییەكان دەنگبدات.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، ژمارەی دەنگدەران لە بەشێك لە ناوەندەكانی دەنگدان زۆرتربووە لە پەراوی دەنگدەران و ئەوەش ئاسانكاری دەكات بۆ ساختەكاری، جەختیان كردەوە، كە سكاڵاتۆمار دەكەن.

News ID 39552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha